نهوا
لە گوندی پیرەکەبرەی ناحیهی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ، تەرمی پیاوێک دۆزراوەتەوە کە ناسنامەی دیارنییە و جلی سەربازی لەبەردایە.
لهو بارهوه شەعبان خەلیل، بەڕێوەبەری ناحیهی دینارتە رایگهیاندووه، چەند کەسێک پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە کە تەرمەکە لە نزیک گوندی پیرەکەبرەیه. پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە تەرمەکە شوێنەواری گولـلەی بەسەرەوەیە.
وتیشی، ئەو کەسەی کوژراوە گەنجە و تەمەنی لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵاندایە. "جلی سەربازی لەبەردابووە".
لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسە، بەڕێوەبەری ناحیهی دینارتە رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 7 بۆ 10 رۆژ دەبێت ئەو رووداوە روویداوە. هیچ بەڵگەنامەیەک بۆ ناسینەوەی کەسەکە لەگەڵ تەرمەکەدا نەبووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و پۆلیسی ئاکرێش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.