پەرلەمانی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی 20% پەسند دەكات

01/12/2020 جیهان

نەوا
پەرلەمانی ئێران یاسایەكی پەسندكرد، كە حكومەت پابەنددەكات بە بەرزكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی 20%.
ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی ئێران وەك كاردانەوەیەكە بەرانبەر سزاكانی ئەمریكا و گەڕانەوەیە بۆ پێش رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 لە ساڵی 2015دا.
یاساكەی پەرلەمانی ئێران بەناوی "رێكاری ستراتیژی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی ئەمریكا"یە و ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی واشنتۆنە.
لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا، 248 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ بڕیارەكە دا، بۆ جێبەجێكردنی یاساكەش پێویست دەكات ئەنجومەنی چاودێریكردنی دەستوری ئێران پەسندی بكات.
بەگوێرەی یاساكە پێویستە حكومەت رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم 20% بەرزبكاتەوە، كە ساڵانە دەگاتە 120 كیلۆگرام و پرۆسەكەش لە بنكەی (فۆردو) جێبەجێدەكرێت، لەكاتی گەڕانەوەشدا بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی، دەبێت پەرلەمان ناوەڕۆكی گفتوگۆكان پەسندبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group