نهوا
کۆمپانیای دەرمانی ئەمریکی فایزەر و کۆمپانیای بایۆتێکنۆلۆجی ئەڵمانی بایۆنتێک، ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرلەنوێ ئۆپەراسیۆنەکانی دروستکردن پێوانەدەکەنەوە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە پەرەیانپێداوە، ئەو دۆخەش بەشێوەیەکی کاتیی ناردنی ڤایرۆسهكه بۆ ئەورووپا کەمدەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە لە لایەن فایزەر و بایینتێک-ەوە بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بە چڕی کار دەکەن بۆئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١دا بگەنە بەرهەمی نوێ بە بڕی دوو ملیار دۆز.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەمەبەستی گەیشتن بەو بڕە دۆزە و بەرزکردنەوەی بەرهەم سەرلەنوێ ئۆپەراسیۆنەکانی دروستکردن دەپێونەوە.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ئەو دۆخە لە کۆتایی کانوونی دووەمەوە تا سەرەتای مانگی شوبات بەشێوەیەکی کاتیی کاریگەری دەکاتە سەر پرۆسەی ناردنی ڤاكسینهكه و، ئەوەیش بە شێوەیەکی کاتیی ناردنی ڤاكسینهكه بۆ ئەورووپا کەم دەکاتەوە.