نه‌وا
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق پێشنیاز ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كاتی زیاتریان له‌به‌رده‌ستدا بێت، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان بۆ 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ دوابخرێت.
به واژۆی جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ر به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نوسراوێك ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كراوه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، له پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه، بڕیاریان داوه پێشنیاز بكه‌ن كه هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ دوابخرێت.
رونیشیكردۆته‌وه، بڕیاره‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوه و بۆ ئه‌وه‌یه كه كاتی زیاتر به پاڵێوراو و هاوپه‌یمانێتیه‌كان بدرێت بۆ خۆ تۆماركردن، ئه‌مه جیا له ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه ته‌كنیكیه‌كان و فراوانكردنی تۆماری بایۆمه‌تری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی كه رۆڵیان هه‌یه له گه‌ره‌نتیكردنی شه‌فافبوون و بێگه‌ردبوونی پرۆسه‌كه.
پێشتر شه‌شی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌ك واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان دیاریكرابوو، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه به گه‌رمی باس له ئه‌گه‌ری دواخستنی ده‌كرێت بۆ دوای مانگی ئه‌یلول.