نه‌وا
به‌هۆى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له جیهاندا، نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت گه‌یشته خوار 55 دۆلار، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى كه‌مبونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى سعودیه.
به‌پێى راپۆرته ئابوریه‌كان رۆژى دووشه‌ممه 18/1/2021 نرخى نه‌وتى خاو پاشه‌كشه‌ى كردوه و خاوى برێنت 1%ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه و یه‌ك به‌رمیل به 54 دۆلار و 56 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و راپۆرتانه، هه‌روه‌ها نه‌وتى خاوى خۆرئاواى ته‌كساس 47 سه‌نت واتا نزیكه‌ى 1% دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك به‌رمیل دابه‌زیوه بۆ 51 دۆلار و 97 سه‌نت، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ئۆپێك به 55 دۆلار و 19 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
شاره‌زایانى بوارى نه‌وت باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ دابه‌زینى به‌رهه‌مى نه‌وتى سعودیه كه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى نه‌وتى جیهانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانیش به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆنایه له جیهاندا.