نه‌وا
نوری حه‌مه‌عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری باكوور و رۆژئاوای كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: جموجوڵی داعش له ناوچه‌كه زیاتر ده‌بێت و سوپای عێراقیش خۆی له رێككه‌وتنی پێش‌و بۆ پێكهێنانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ده‌دزێته‌وه.
نوری حه‌مه‌عه‌لی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتوه: چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و خانه‌قین وه‌ك خۆیان ماون و جوڵه‌یان زیادی كردووه، هۆكاره‌كانیش زۆرن به‌ڵام بێده‌نگی هێزه عێراقیه‌كان جێگه‌ی گومانه، به رۆژ چه‌كدارانی داعش به ئاشكرا و به به‌رچاوی هێزه‌كانی عێراقه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ئه‌و هێزانه بێده‌نگن، ئه‌مه‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی به شه‌و داعش نه‌یه‌ته سه‌ریان.
وتوشیه‌تى: تا ئه‌و كاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه داعش هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێ، چونكه ئه‌و هۆكارانه‌ی بونه‌ته پاڵپشت بۆ مانه‌وه‌ی داعش ماون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌ره‌و ئاساییبونه‌وه ده‌چێت.
به‌رپرسی میحوه‌ری باكوور و رۆژئاوای كه‌ركوك جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی پێش‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، به‌ڵام عێراق خۆی له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه ده‌دزێته‌وه و نایه‌وێ هیچ ژورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ كۆتایهاتن به داعش دروست بكرێت.