قائیمقامی شنگال: حەشد و پەكەكە رێگرن لە جێبەجێكردنی رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا

25/01/2021

نەوا-
مەحما خەلیل قائیمقامی قەزای شنگال دەڵێت: بەهۆی كۆنترۆڵی حەشدی شەعبی و پەكەكە بەسەر شنگالەوە، رێكەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا شكستی هێناوە، ئەو دوو لایەنەش بە قاچاخچێتی مادە هۆشبەرەكان تۆمەتبار دەكات.
مەحما خەلیل لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەكردوە: هەندێك لە گروپەكانی حەشدی شەعبی پشتگیری پەكەكە دەكەن و مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن، ئەوەش لەپێناو كاری قاچاخچێتی مادە هۆشبەرەكان لە سنورە هاوبەشەكانەوە.
باسی لەوەشكردوە: دانوستان لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا هەیە بۆ رێگەگرتن لە بونی پەكەكە لە قەزاكە و سەپاندنی كۆنترۆڵی هێزە فیدراڵیە عێراقیەكان.
قائیمقامی شنگال جەختیلەوەشكردوەتەوە: رێكەوتنی تایبەت بە قەزاكە لەنێوان هەرێم و بەغدا شكستیهێناوە، ئەوەش بەهۆی حەشد و پەكەكەوە كە رێگرن لە بڵاوەپێكردنی هێزە فیدراڵیەكان، لەئێستادا ئیدارەی قەزاكە لەناو ئیدارەی پارێزگای نەینەوا كاردەكەن، چونكە دەترسن بكرێنە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group