نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌وگه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، له‌دواى ترس و دڵه‌ڕاوكێی جووتیاران سه‌باره‌ت به وشكه‌ساڵی،له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه دووباره وه‌رزی زستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه و به‌نداوه بچووكه‌كانیش پڕبوونه له ئاو .
فازڵ ئیبراهیم به ئاژانسی ئانادۆڵى راگه‌یاند ،ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشیه له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا دوو شه‌پۆلی بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، پێشبینى ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین ناوچه‌كه بگرێته‌وه و ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه باس له بوونی وشكه‌ساڵی ده‌كات له ناوچه‌كه.
رونیشیكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵى پار كه‌متره به‌ڵام پێشبینیه‌كان دلخۆشكه‌رن به‌وه‌ی رێژه‌كه به‌رزتر ده‌بێته‌وه وله دوای ١٥ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه ده‌توانین بڵێین دووباره وه‌رزی زستان گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌كه و پێشبینیش ده‌كه‌ین تا كۆتایی مانگی ئایار له وه‌رزی به‌هار رێژه‌یه‌كی باش باران ببارێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداو و كۆگاكانی ئاوی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، به‌نداوه بچووكه‌كان پڕبوونه له ئاو ، به‌ڵام به‌نداوه گه‌وره‌كان به‌راورد به ساڵى پار جیاوازى هه‌یه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د رونیكرده‌وه، نزیكه‌ی سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاو له به‌نداوی دوكان هه‌یه، ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان هه‌یه ، به گشتی تا ئێستا دۆخی به‌نداوه‌كان خراپ نییه به‌ڵام بۆ دۆخی كشتوكاڵ باش نیه و پێویستی به ئاوه.