نه‌وا
به‌هۆى دروستبونى گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان كه‌سوكارى نه‌خۆشێك و هێزه‌كانى پۆلیسى كه‌لار له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شاره‌كه، 4 ئه‌ندامى هێزه‌كانى پۆلیس بریندار بون و 9 كه‌سیش له‌سه‌ر روداوه‌كه ده‌ستگیر كران.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتى له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه: دوای ئه‌وه‌ی ژنێك گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار و به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه، هه‌ڵچون له‌نێوان كه‌سوكاره‌كه‌ی و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه رویداوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه: دواتر پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه چونه‌ته شوێنی شه‌ڕه‌كه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ئاڵۆزی زیاتر رویداوه‌و به‌هۆیه‌وه چوار پۆلیس برینداربون كه به‌چه‌قۆ و بۆكس لێیان دراوه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى سه‌رچاوه‌كه: 9 كه‌س كه به‌شداريی ئه‌و شه‌ڕه‌یان كردوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون و پۆلیس به‌دوای 3 كه‌سی تردا ده‌گه‌ڕێت كه هه‌ڵاتون و خۆیان شاردوه‌ته‌وه.