تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ئەنبار 14 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

28/02/2021 عێراق

 
نەوا
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە پارێزگای ئەنبار، ئەفسەرێكی سوپای عێراق و 6 چەكداری حەشدی عەشایەری كوژران و 5 سەرباز و 2 ئەندامی تری حەشدی شەعبی بریندار بون.

سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردوەتەوە: یەكشەممە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابی چەكدارانی داعش لە دێیەكی قەزای حەدیسە دۆزراوەتەوە، لە رێگەی ئەندازیارەكانەوە هەوڵی پوچەڵكردنەوەی درا، بەڵام لەكاتی پوچەڵكردنەوەیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئامر فەوجێكی لیوای 8ی پیادە و 6 ئەندامی حەشدی عەشایەری كوژراون.
بەپێی زانیاریەكان: 5 سەربازی لیواكە و 2 ئەندامی تری حەشدی عەشایەریش لە تەقینەوەكەدا بریندار بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group