نرخی نەوت دوبارە بەرزبویەوە

01/03/2021 جیهان


نەوا
نرخی نەوتی خاو دوبارە دەستی كردەوە بە بەرزبونەوە و نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە 66 دۆلار نزیك بویەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی "ئۆیڵ پرایس"، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت 1.4% واتە 92 سەنت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی بەرمیلێك گەیشتوەتە 65 دۆلار و 43 سەنت.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە،  بەرمیلێك خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكا 1.5% واتە 95 سەنت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل بە 62 دۆلار و 46 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەها بەرمیلێك خاوی رێكخراوی ئۆپێك ركابەری برێنت دەكات و یەك بەرمیل بەرامبەر 65 دۆلار و 42 سەنتە.
شارەزایان هۆكاری بەرزبونەوەكە بۆ گەشبینیيەكان لەسەر ئابوریی جیهان و ئەو هاندانە گەورەیەی ئابوریی كە ئەمریكا پێشكەشی كردوە، هەروەها زیادبونی خواست لەسەر نەوت دەگێڕنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group