نه‌وا
دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن نه‌بن ئه‌وا رێكاری توندتر ده‌گرینه به‌ر.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه وتی "رێژەی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زیاتر بووە" و بۆیە بڕیاریانداوە رێکارەکان تووند بکەنەوە.
وتەبێژی حکومەت داوا لە فەرمانگە و هاونیشتمانیان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن. رێکارەکان تاوەکو 10-3-2021 دەبێت و دوای ئەو بەروارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەردەکات.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی خوێندنیش جوتیار عادل رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت و ژماره‌ی تووشبووان له هه‌ڵكشاندا بێت، رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن توندتر ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگیه‌اند، هه‌فتانه سێ رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌بێت له تێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
هه‌ر وه‌ك وتیشی، شوێنه گشتییه‌كان له 12 شه‌وه‌وه بۆ شه‌شی به‌یانی داده‌خرێن و جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه.