نه‌وا
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ئاشكرای كرد، ساڵی رابردوو به هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ هه‌زار و 552 كه‌س له وڵاته‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
فازڵ غه‌راوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ساڵی رابردوو چوار هه‌زار و 666 رووداوی هاتوچۆ له وڵاته‌كه تۆمار كراون.
روونیشیكردۆته‌وه، له به‌غدا 871 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و نه‌جه‌فیش له پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌مدان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق داواشی كردوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانییه‌كان له پێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ كار بكه‌ن له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له جاده و رێگاوبانه‌كانی ناو شاره‌كان و نێوان شاره‌كان.