نهوا
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم دڵنیایی دهداته هاوڵاتیان، کە سەرجەم جۆرە جیاوازەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەبەردەوامی رەوانەی هەرێم دەکرێن وراشیدهگهیهنێت، كهحکومەتی عیراق بەڵێنی داوە ھەفتانە پشکی ھەرێمی کوردستان لە ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین بکات.
رەھێل فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم له ههژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبوک باسی لەوەکردوە، "مژدە بە ھاوڵاتیانی ھەرێم دەدەین کە ھاتنی ڤاکسین بە ھەمو جۆرەکانی بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە جۆری (ڤایزەر)".
راشیگهیاندووه، "هەروەها حکومەتی عیراق بەڵێنی داوە ھەفتانە پشکی ھەرێمی کوردستان لە ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین بکات، بۆیە ھاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە کە پێویست بە دو دڵی و دڵەراوکێ ناکات و بەردەوام بن لە تۆمارکردنی ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین".