پلاندانانی عێراق: ئەمساڵیش سەرژمێری گشتی ئەنجام نادرێت

12/05/2021 عێراق

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵیش سەرژمێری گشتی ئەنجام نادرێت، یەكێك لە هۆكارەكانیشی تەرخاننەكردنی بودجەیە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە.
عەبدزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، بڕیاربوو ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لەسەرتاسەری عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی كۆرۆنا و كەرەنتینەی گشتی وڵاتەوە ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدرا، لە بودجەی 2021یشدا، هیچ بڕە پارەەیك بۆ ئەو مەبەستە تەرخان نەكراوە و هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیش لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت، بۆیە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی رابردو سەرژمێریەكە بەڕێوەناچێت.
وتیشی، "بەردەوام دەبن لەكارەكانیان بۆ تەواوكردنی رێكار و رێوشوێنە پێویستەكانی ئەنجامدانی سەرژمێری، ئەویش لەڕێگەی وێنەگرتنی ئاسمانی و تەواوكردنی بنكەی داتای سەرەكی و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی مەیدانی لەژمارەیەك پارێزگادا".
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، سەرژمێری گشتی ئەلیكترۆنی دەبێت و بۆ ئەوەش پێویستیان بە 150 هەزار ئامێری ئەلیكترۆنی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group