وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق له‌باره‌ی دابەشکردنی زەوییه‌ کشتوکاڵییەکانی کەرکوک بریارێكی ده‌ركرد

17/05/2021

نه‌وا

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەرەسمی ئاگاداریکردینەوە، کە کارکردن بەبڕیاری دابەشکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک راگیراوە تاکوو کێشەکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایەن لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای ئەکرێتەوە.

 خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەهه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک بڵاویكردۆته‌وه‌، "لە درێژەی بەدواداچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتۆکاڵێکانی کەرکووک و بە مەبەستی راگرتنی بڕیارێکی کارگێڕی بۆ زەوی کشتوکاڵێکان و گرێبەستە کشتوکاڵێکانی وەزارەتی کشتوکاڵ کە تیایدا بڕیاریان دابوو بە هەڵگرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەوە زەویانەی مەشمولن بە بڕیارەکانی ژمارە 4 ی ساڵی 2007 و بڕیاری ژمارە 29 ی ساڵی 2012 ومادەی 140ی دەستور و سەر لەنۆێ دابەشکرنەوەیان بەسەر ئەو کەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریب کردنی کەرکووک ئەو زەیانەیان پێدرابوو".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "دوای کۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی فیدڕاڵ، و ئاراستەکردنی نوسراوی رەسمی بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی کشتوکاڵ بەرەسمی وبەنوسراوی ژمارە 1020 لە بەرواری 4ی ئایاری 2021 ئاگاداریکردینەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاکوو کێشەی زەوێی کشتوکاڵییەکانی کەرکووک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایان لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای ئەکرێتەوە”.
به‌ وته‌ی خالید شوانی، "لەدوای ئەم بڕیارەوە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوێکانی کورد وتورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بکات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group