نەوا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بارەى رێوشوێنەکانى کاراکردنى سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى ئەمساڵى قۆناغى 12 و وادەى کاراکردنى رونکردنەوە دەدات.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوو سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو.
راشیگەیاند، وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراوە و ڕهوانهی بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان سەر وەزارەتى پەروەردە كراوە.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داواى لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى کردلەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ە کانیان.