نه‌وا - هاشم عه‌لی - هه‌ڵه‌بجه
قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاند و ئاماژه بهوهشدهكرێت، یه‌كه‌ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان.
نوخشه ناسیح قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، بۆ رۆژانی جه‌ژن هه‌موو لیژنه‌و
یهكهئیدارییهكانیان له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كانیش لهكاردادهبن بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و بۆپاراستنی ژینگه‌و پاكوخاوێنی شاریش وه‌ك رۆژانی ئاسایی له‌خزمه‌تی هاووڵاتیاندا ده‌بن.
راشیگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌ئه‌نجامدانی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆی بگیرێت له‌رۆژانی جه‌ژندا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تیمه‌كانیان له‌كاردان بۆ رێگریكردن لهودیاردهیه هاووڵاتیانیش هه‌ر زیادهڕۆییهكیان بینی شاره‌وانی لێ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاران، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه وتی: "ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه بۆ پێشوازی له‌میوانان و گه‌شتیاران لهشوێنهگهشتیارییهكانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".