راوێژكارێكی مستەفا كازمی دەستگیر كرا

30/11/2022 عێراق

دەستەی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی لەعیراق ئاشكرایكرد، هەیسەم جبوری سەرۆكی پێشوی لیژنەی دارایی و ئابوری ئەنجومەنی نوێنەران و راوێژكاری پێشوی  ئەنجومەنی وەزیران دەستگیر كراوە بەتۆمەتی بەدەستهێنانی پارەیەكی زۆر بەڕێگەی ناشەرعی.
دەستەی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی لە عیراق ئاماژەشیكردوە، فەرمانی دەستگیركردنەكە لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی تایبەت بە دەستەی بنبڕكردنی گەندەڵی دەركراوە لەسەر رۆشنایی ئەو بەدواداچون و پشكنینانەی دەستەی دەستپاكی بۆ داهات و داراییەكەی كردویانە بۆ موڵكی گوازراوەو نەگوازراوەی و ئەو ئاڵتون و ئەو قەرزانەی لەسەری بوە.
دەستەكە باسلەوەشكردوە كە بەو پێیەی جبوری راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی پێشو بوە لەپاش ئەو پشكنینانە دەركەوتوە كە ئەو پارەیەی بەدەستیهێناوە زۆرەو بڕەكەی گەیشتۆتە 16 ملیارو 157 ملیۆن و 291 هەزار دینار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group