سەرەڕای بڕیاری نوێی ئاگربەست هێرشەكان بۆ سەر غەزە بەردەوامن

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە تائێستا بەردەوامن، لەكاتێكدا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان بڕیاریدا كە ئاگربەست دەستبەجێ رابگەیەنرێت.
ئاژانسەكان بڵاویانكردۆتەوە، بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە بەردەوامە دوای ئەوەی رۆژی دوشەممە 25-3 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان بڕیارنامەیەكی بڵاوكردەوە كە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی كرد، لەكاتێكدا ئەمریكای هاوپەیمانی ئیسرائیل خۆی لە دەنگدانی بڕیارنامەی ئاگربەستەكە بەدور گرت، وەك چۆن لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە زیاتر لە 5 مانگ لەمەوبەرەوە چەندین جار ئەو هەڵوێستەی نەگۆڕیوە.
باس لەوەشكراوە، سوپای ئیسرائیل ماڵی زیاتری لە دەوروبەری كۆمەڵگەی پزیشكی شیفا لە كەرتی غەزە كردوەتە ئامانج كە ماوەی 9 رۆژە گەمارۆیداوە، ئەمەش لەكاتێكدایە پێكادانی توندوتیژانە رویداوە لە دەوروبەری كۆمەڵگاكەو دەیان قوربانی لێكەوتۆتەوە، تۆپبارانی تۆپخانەكانی ئیسرائیلیش بۆ سەر بەیت حانون و رۆژهەڵاتی جیبالیاو بەیت لاهیا لە باكوری كەرتی غەزە بەردەوام بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group