نەوا-
بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، كارتی بایۆمەتری بەهیچ شێوەیەك ناوی دوبارە و مردوانی نەهێشتوە.
ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2005وە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان زیاتر لە 15 هەڵبژاردنی بەڕێوەبردوە و لە هەڵبژاردنكان پشتی بە تەكنەلۆژیا و رێكاری نوێ بەستوە لە پێناو ئەوەی هەڵبژاردنێكی باش بەڕێوەبچێت.
رونیشیكردەوە، هەندێك كەس بەهۆی رۆیشتنی پەنجەمۆرەكەیەوە ئامێرەكە نەیخوێندۆتەوە و بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران هەر دەنگدەرێك ژمارەی پەنجەمۆرەكانی لە چوار كەمتر بێت بە نەخوێنراو هەژمار دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها ئەو كەسانە دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن كە كارتی بایۆمەتریان هەیە