نه‌وا – سالم سه‌لیم
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله ده‌ڵێت "خانه‌قین له‌دواى روداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، دوچارى دۆخێكى ئه‌منى و سیاسى خراپ بۆته‌وه‌و دوو هێنده‌ى پارێزگاى كه‌ركوك كێشه‌ى ئه‌منى هه‌یه‌و تا ئێستا چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى تێدا ئه‌نجامدراوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاووڵاتى بونه‌ته قوربانى".
زاهید تاهیر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله به رادیۆى نه‌واى راگه‌یاند، ره‌وشى خانه‌قین به‌راورد به‌شارى كه‌ركوك ناكرێت، وێڕاى بچوكى شاره‌كه، دوو هێنده‌ى كه‌ركوك كێشه‌ى ئه‌منى هه‌یه‌و به‌هۆى خراپى ره‌وشى ئه‌منى، زیاتر له 27 كرده‌وه‌ى تیرۆریستى لهدهوروبهرى خانه‌قین روویانداوه، كه‌بۆته هۆى شه‌هیدبوونى 17 هاووڵاتى و برینداربوونى چه‌ندین هاووڵاتى دیكه.
زاهید تاهیر بۆ رادیۆى نه‌وا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، نوێنه‌رانى كورد له‌م خوله‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، ئه‌ركێكى مێژوویى و ئه‌خلاقى گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه پێویسته ته‌واوى تواناكانیان بخه‌نه كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه دابڕێنراوه‌كان و ئه‌م كاره بكه‌ن بهپێشینهى هه‌موو كار‌و ئه‌ركه‌كانى دیكه‌یان.