حكومەتی هەرێم رونكردنەوە لەبارەی بونی مۆسادی ئیسرائیلی لە كوردستان دەدات

06/11/2019

نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە نییە وەڵامی ئەو قسانە بداتەوە كە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق بەرانبەر بە كوردستان كردبوی، گوایە وێستگەی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەولێر و سلێمانیدا هەیە.
لەوەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری رادیۆ نەوا لە هەولێر، لەبارەی وەڵامی حكومەتی هەرێم بۆ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق كە وتبوی "وێستگەكانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لە هەولێر و سلێمانییە و ئاراستەی خۆپیشاندانەكانی عیراق دەكەن"، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەت وەڵامی قەیس خەزعەلی ناداتەوە.
وتیشی "پێویست ناكات وەڵام بدەینەوە، چونكە ناچینە گفتوگۆیەكەوە، كە هیچ بنەمایەكی نییە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group