نه‌وا
قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر رێگه نادات له شه‌قامی ئیسكانی شاره‌كه قه‌ره‌باڵغی دروستبكرێت و هاوڵاتیان بۆ سه‌یركردنی بیاری كۆببنه‌وه.
قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ئاشكرایكردووه، دوای ئه‌وه‌ی تێبینی كرا شه‌وی رابردوتر گردبونه‌وه و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر هه‌بوو له شه‌قامی ئیسكان به‌هۆی سه‌یركردنی یاریی تۆپی پێ به‌بێ گوێدان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، بۆیه بڕیاردرا رێگری له‌و قه‌ره‌باڵغییه بكرێت و شه‌وی رابردوو، به هاوكاریی شاره‌وانی و هێزی زێره‌ڤانی، رێگه‌یان نه‌دا گردبونه‌وه و قه‌ره‌باڵغیی شه‌قامی ئیسكان دووباره ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتییان.
شه‌قامی ئیسكانی هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی شاره‌كه، كۆمه‌ڵێك چایخانه و كافتریای تێدایه و شه‌وان خه‌ڵكێكی زۆری تێدا كۆده‌بنه‌وه.