سلێمانی یەکێکە لە شارە پاکەکانی كوردستان

پێش 3 هەفتە

ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت سلێمانی یەکێکە لە شارە پاکەکانی هەرێمی کوردستان.
لە ماوەی رۆژانی جەژن و بۆنەکاندا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بەردەوامن لەگەڕان بەسەر چێشتخانە و ڕێستۆرانت و شوێنە گشتیەکان، ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی قائیمقامیەت دەڵێت  توانیویانە بەباشی کۆنتڕۆڵی بازاڕ بکەن.
هاوكات ئەو ئەندامەی لیژنەی تەندروستی دەشڵێت  سلێمانی لە روی تەندروستیەوە یەکێکە لە شارە پاکەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراکیش بە بەردەوامی لەژێر چاودێری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتدان.
باسی لەوەشکرد، ئەو عەرەبانە و دەستگێرانەی لەسەر شەقامەکان کاردەکەن و خواردن ئامادە دەکەن پابەند کراون بە چەندین مەرج و رێنمایی تەندروستی.

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group