لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی گڵۆپ سۆكەر بۆ ئەم ساڵ بڵاوكرایەوە

12/12/2023 وەرزش

لیستی كۆتایی بەربژێرانی خەڵاتی گلۆب سۆكەر كە  یاریزانان ركابەریی لەسەر بەدەستهێنانی دەكەن، بۆ ساڵی 2023 بڵاوكرایەوە.
لیستی كۆتایی بەربژێرانی خەڵاتی گلۆب سۆكەر كە ساڵانە لە دوبەی دابەش دەكرێت، لە هەریەكە لە ئێرلینگ هالاند، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی، جود بێڵینگهام، كێڤن دێ برۆین، كەریم بێنزێما، محەمەد سەڵاح، كیلیان ئێمباپێ، بێرناردۆ سیلڤا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ڤیكتۆر ئۆسیمێن لە لیستی كۆتاییدان و ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەكە دەكەن.
دەنگدان بۆ یەكلاكردنەوەی لیستی كۆتایی بەربژێرەكانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ  هاندەران دەتوانن لە رێگای ماڵپەڕی گلۆب سۆكەرەوە دەنگ بۆ باشترینەكان بدەن و زۆرترین بەدەستهێنەری دەنگی هاندەران یاریزانەكە دەكاتە خاوەنی خەڵاتەكە.
 بڕیارە سەرەتای ساڵی ئایندە لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا 20 خەڵات بەسەر باشترینەكانی ساڵی 2023 دا دابەش بكرێت و تاوەكو 28 ی ئەم مانگەش دەرگای دەنگدان كراوەیە. 
لە رۆژی 19ـی كانونی دوەمی 2024 خەڵاتی گلۆب سۆكەر دابەشدەكرێت كە چواردەمین وەشانی خەڵاتەكەیە، جگە لە خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاو، لەسەر ئاستی خانمانیش باشترین یاریزانی ساڵ دەستنیشان دەكرێت و باشترین راهێنەرو یانەش هەڵدەبژێردرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group