گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا مەترسی بڵاوبونەوەی پەتای سكچون زیاتر دەكەن

31/01/2024 هەمەڕەنگ

لە توێژینەوەیەكی نوێدا هۆشداری دەدرێت لە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كە رەنگە ببێتە هۆی بڵاوبونەوەی پەتای سكچون.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی توێژینەوەیەكی نوێی بڵاوكردۆتەوە تیایدا توێژەرانی زانكۆی سوریێر هۆشداریان داوە لەوەی كە بەكتریاكانی كامپیلۆباكتێر كە دەبنە هۆی ژەهراویبونی خۆراك و لەناو بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما خێراتر بڵاودەبنەوە، لەكاتێكدا لێكۆڵینەوەكانی پێشوتر دەریانخستبو كە رێگای سەرەكی گواستنەوەی پەتاكە لە خۆراكەوەیە.
بەكتریاكانی كامپیلۆباكتێر یەكێكە لە چوار هۆكارە سەرەكییە جیهانییەكانی توشبون بە نەخۆشییەكانی سكچون لە سەرانسەری جیهاندا، بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، دەبێتە هۆی توشبون بە هەوكردنێك كە پێی دەوترێت نەخۆشی كامپیلۆباكتێر كە دەبێتە هۆی سكچون و ئازاری گەدە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group