بۆ شیبونەوەی تایەی ئۆتۆمبێل یەك هەزار ساڵ پێویستە

13/02/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
لەیان غەربی ئەلشەمەری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ریسایكلكردن لە زانكۆی هایل دوپاتیكردەوە كە لە هۆكارەكانی هەوكردنی سییەكان و شێرپەنجە لەمرۆڤ و ئەوانی تردا بریتین لە پرۆسەی سوتاندنی مادەی پلاستیكی بە گشتی و تایەی ئۆتۆمبێل بەتایبەتی، كە لەئەنجامدا دوكەڵی مادە ژەهراویەكانی تێدایە كە هەناسە دەدرێت بەبێ ئەوەی هەناسەدەر ئەو توخمە كیمیاییە زیانبەخشانە ببینێت كە دەبێتە هۆی هەوكردنی سییەكان و شێرپەنجە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، رزگاربون لە تایەی ئۆتۆمبێل بە ناشتنیان زیان بە ژینگە دەگەیەنێت تایەیەك یەك هەزار ساڵی دەوێت تا شیدەبێتەوە لە كاتێكدا مادە پلاستیكییەكان 450 ساڵ دەخایەنێت تا شیدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەم كێشەیەوە بیرۆكەی پڕۆژەی ریسایكلكردن هاتە ئاراوە بۆئەوەی سود لەم تایانە وەربگرێت بەشێوەدانیان بۆ فۆڕمی هونەری جوان وەك مێز، كورسی، یان جێگەی كشتوكاڵی.
زانكۆی هایل گۆشەیەكی ژینگەیی لە كەمپەكەیدا تەرخانكرد سەرنج درا كە لەلایەن سەردانیكەرانی كەمپەكەوە پێشوازیەكی زۆری لێكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group