رۆژی یەكشەممە لە توركیا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت

پێش 4 هەفتە جیهان

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتو 31-3 هەڵبژاردنی شارەوانی لەپارێزگاكانی توركیا بەڕێوەبچێت، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتەش چەند بڕیارێكی دەركرد. 
لەبڕیارەكانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیادا ئاماژە بەوەكراوە، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئیدارە خۆجێیەكان، ئەگەر بڕیاردرا بەهۆی رێكارەكانی هەڵبژاردنەوە لە ناوچەیەك هەڵبژاردن هەڵبوەشێتەوە، ئەوا هەڵبژاردنێكی نوێ لەو ناوچەیە ئەنجام دەدرێتەوە دوبارەكردنەوەكەش دەكەوێتە یەكەم یەكشەممەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ.
هەر لە بڕیارەكەدا هاتوە، ئەو هەڵبژاردنانەی پێویستە نوێ بكرێنەوە، دوبارەكردنەوەو درێژەی ئەم هەڵبژاردنەن لەبەرئەوە پێویستە تەنها كارەكانی دەنگدان دوبارە بكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group