بڕیاری 50%ی لێخۆشبون بۆ بەشێك لە پیشەوەران جێبەجێ دەكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بڕیاری 50%ی لێخۆشبون بۆ ئەو پیشەوەرانە جێبەجێ دەكرێت كە تەنها یەك سەرچاوەی داهاتیان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەری میری لە گشتاندنێكدا كە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی باجی دەرامەتی ئاڕاستە كردوە تیایدا ئاماژەی بەوە كردوە، پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و رێنمایی دارایی، بەمەبەستی هاوكاریی ئەو پیشەوەرانەی خاوەن یەك سەرچاوەی داهاتی سنوردارن، دوای دیراسەتكردنی بارودۆخی داراییان بە پێویستمانزانی داشكاندنیان بۆ بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لیستی ئەو پیشانەی بڵاوكردۆتەوە كە داشكاندنەكە دەیانگرێتەوەو باسی لەوەشكردوە، ئەو لیستە لەگەڵ هاوشێوەكانیان لەمجۆرە پیشەوەرانە دەبن كە داشكاندنەكە دەیانگرێتەوە، بۆیە كاری پێویست ئەنجامبدرێت بە داشكاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بەڕێژەی 50% بەئامانجی كەمكردنەوەی باری قورسی داراییان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group