نه‌وا
به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌رباری رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان تالیبان و ئه‌مریكا، توندوتیژیه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌راورد له‌گه‌ڵ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به رێژه‌ی به‌رچاو هه‌ڵكشاون.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به هۆی توندوتیژیه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌زار و 282 كه‌س كوژراون و دوو هه‌زار و 176 كه‌سیش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته 340 كه‌س له كوژراون و 727 بریندار منداڵبوون.
دیبۆرا لیونز نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئه‌فغانستان له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ حكومه‌تی كابۆل و تالیبان هاتبوه ئاراوه، كه بچنه سه‌ر مێزی دانوستان و كۆتایی به توندوتیژیه‌كان بهێنن، به‌ڵام توندوتیژیه‌كان به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندابوون و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیش قوربانیانی سه‌ره‌كی ئه‌و توندوتیژیانه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان تالیبان به‌رپرسیارێتی 58% ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی تێیاندا كراونه‌ته ئامانج و 23%ی هێرشه‌كانی تریش له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه ئه‌نجام دراون.
ژماره‌ی قوربانیانی توندوتتیژیه‌كان له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 13% زیادی كردووه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تالیبان و ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر رێككه‌وتنی ئاشتیان واژۆ كرد و بڕیاربوو ئه‌و رێككه‌وتنه رێگه بۆ دانوستانی نێوان ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و حكومه‌تی ئه‌فغانستان خۆش بكات.