نه‌وا
دادگاى گشتی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا به‌وه‌ى كه به‌سه‌ربردنى كات له‌لایه‌ن ژنانه‌وه له‌ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیر بكرێن.
ده‌سته‌ى رادیۆكانى ئه‌ڵمانیا "دوێچه فیله" بڵاویكردووه‌ته‌وه: دادگاكه بڕیاریداوه به‌هۆى چوونى ژنان بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى رێكخراوى داعش و ژیانیان له‌و ناوچانه بۆ ماوه‌یه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌ڵمانیا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیر بكرێن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه به‌سه‌ربردنى ژیانى رۆژانه له‌ناوچه‌كانى داعش، به‌ڵگه‌ى ته‌واو نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ژنانه تیرۆرستن و بۆیه ناكرێت به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر بكرێن.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت كه ژنى یه‌كێك له چه‌كداره‌كانى داعش دواى ئه‌وه‌ى گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیان له‌لایه‌ن داواكارى گشتیه‌وه داواكرا ده‌ستگیر بكرێت و به توند تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌دا بكرێت كه له‌ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى رێكخراوى داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.