چۆن پەیوەندی سێكسیت لەگەڵ هاوسەرەكەت چالاكتر دەكەیت؟

16/06/2018 هەمەڕەنگ

نەوا

كێشەكان هەرچەندە گەورەبن یاخود بچوك، چەندین  رێگا هەن بۆ چێژوەرگرتن و خایاندنی كاتێكی زیاتر لە پرۆسەی پەیوەندی سێكسی نێوان هاوسەرەكان.
لێرەدا چەند رێگایەك دەخەینەڕو:
1-دەبێت بەردەوام گرنگی تەواوبدەیت بەلایەنی دەرونی و فیزیكی هاوژینەكەت بۆئەوەی  بەردەوام هەست بە خۆشەویستی و ئارامی بكات و هەستی متمانە بەخۆبونی پێببەخشیت. ئەوەش وادەكات بە بەردەوامی بیرو هۆشی لای تۆبێت و زۆرترین كاریگەری دەبێت بۆ زیادكردنی ئارەزوی سێكسی و كاردەكات لەسەر پیاوان بە مانەوەیان بۆ ماوەیەكی زیاتر لەسێكسدا.
2-دەبێت كاتێكی گونجاو هەڵبژێریت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەر بابەتێكی پەیوەندی سێكسی وەك نەگەیشتن بە ئۆرگازم (بەتایبەت لە ژناندا)، ئارەزونەكردنت لەسەر دۆخێكی دیاریكراو و لە هەمانكاتدا هاوژینەكەت ئەو دۆخەی لا پەسەندە، یاخود ئەو بۆنەی بەكاریدێنێت یان بونی هەر گرفتێك لە زیاد یاخود كەمی كێشی لەشی.
هەرگیز نەكەیت تاووتوێی ئەم بابەتانە بكەیت لەكاتی سێكسدا.
3-دوربكەوەرەوە لە رەخنە و بە زمانێكی شیرین و بێ پێچ و پەنا گفتوگۆ بكە و لەسەر هەر بابەتێك كە پەیوەندی بەو پرۆسەیەوە هەیە، تاكوهەردوولا بە دڵێكی فراوانەوە بۆچوونەكانتان بگۆڕنەوەو هیچ هەست برینداركردنێكی تێدا نەبێت.
4-خۆت رۆشنبیر بكە بە خوێندنەوە لەبارەی پەیوەندییە سێكسییەكان و چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەكان، مەرج نییە ئەو شێوازە پەیوەندییەی تائێستا ئەنجامتانداوە دروستبوبێت.
5-داهێنەر بەو ئەو شێوازی وروژاندنە بەكاربێنە كە لای هاوژینەكەت پەسەندە لە ماچكردن و لە باوەشگرتنی.
هەرگیز بەبێ تەواو وروژاندنی تەواوی بەرامبەرت دەستنەكەیت بەو پرۆسەیە، بەپێچەوانەوە چێژو خۆشی ئەم پرۆسەیە بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.
6-سیستەمی خۆراكی دروست پەیڕەو بكە و ئەو خواردنانە بخۆ كە ئارەزووی سێكسی زیاددەكەن وەك (شوتی، قۆخ، پرتەقاڵ، مۆز، هێلكە، گۆشت، چەرەس، سەوزەكان).

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group