وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: تا ئێستا وەڵامدانەوەی ئێران كراوەیە

پێش 2 هەفتە جیهان

یسرائیل كاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، تائێستا هەڕەشەی وەڵامدانەوەو لێدانی ئێران كراوەیە.
یسرائیل كاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندوە: پێشتر هەڕەشەی ئەوەمان كردوە ئەگەر ئێران هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل ئەوە ئێمەش هێرش دەكەینە سەری و هەڕەشەكەمان لەوبارەیەوە تائێستاش بەردەوامە.
راشیگەیاندوە: پێویستە هاوكارییەكانمان لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان قوڵتر بكەینەوە، چونكە سەركردایەتی هێرشێكی سیاسی دژبە ئێران دەكەین، لەو روەشەوە تەل ئەبیب دەیان داواكاریی پاڵپشتیكردنی لە جیهانەوە بە دەستگەیشتوە 
كاتز وتیشی: ئێستا ئێمە پێویستمان بە بەدیهێنانی دوو ئامانج هەیە كە یەكەمیان ئەوەیە، سوپای پاسداران وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسرێت و ئامانجی دوەمیش ئەوەیە، سزای كاریگەرتر بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group