بایك: ئەردۆغان لەم هەڵبژاردنەدا تەنگەتاو بووە

22/06/2018 جیهان
هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ڕایگەیاند: ئەو مرۆڤانەی دەیانەوێت لە ئاكەپە ڕزگاریان بێت، هێشتا پێداگر و بە بڕیارن، ئەگەر ئەو هێزانە باشتر كار بكەن و خاوەنداریی لە سندوقەكان بكەن، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، كۆتایی بە دەسەڵاتی ئاكەپە دێت.
جەمیل بایك، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەبارەی هەڵبژاردنەكانی 24 ی حوزەیرانی توركیاوە وتی: بانگەشە و قسەكانی ئاكەپە لە كاتی گرتنەدەستی دەسەڵاتدا لەگەڵ بانگەشە و قسەكانی ئێستایدا جیاوازە و لەگەڵ یەك ناكۆكن، لەبەر ئەوەشە لەم هەڵبژاردندا تەنگەتاو بووە.
وتیشی: هەڵبژاردنێكی قورس و دژوار لە ئارادایە، بەڵام ئەوە دەبینرێت، كە گەل لە ئاكەپە هەڵدەگەڕێتەوە. ئەو مرۆڤانەی دەیانەوێت لە ئاكەپە رزگاریان بێت، وادیارە هێشتا پێداگر و بە بڕیارن. ئەگەر ئەو هێزە هەندێك زیاتر و باشتر كار بكات و خاوەنداری لە سندوقەكان بكات، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، كۆتایی بە دەسەڵاتی ئاكەپە دێت. لە بەرامبەر كۆمەڵگادا بەرگە ناگرێت و دەڕوخێت ".
بڕیارە رۆژی یەكشەممە 24 ی حوزەیران هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەبچێت، كە نزیكەی 56 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group