بەهۆی یاری "مریەم" و "نەهەنگی شین" دوو كچ خۆیان كوشت

07/07/2018 هەمەڕەنگ

نەوا

بەهۆی یاری "مریەم" و "نەهەنگی شین"ی ئەلیكترۆنییەوە، دوو كچی هەرزەكار، یەكیان لە سعودیە و ئەوی دیكەیان لە لوبنان خۆیان كوشت.
ئاژانسی نیشتمانی بۆ راگەیاندن لە لوبنان بڵاویكردۆتەوە، كچێكی تەمەن 13 ساڵان خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس ئەو منداڵە بەهۆی یاری ئەلیكترۆنی "مریەم"ەوە ئەو كارەی ئەنجامداوە.
لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوەكانی هەواڵی سعودیە باس لەوەدەكەن، لە ناوچەیەكی نزیك شاری مەككە، كچێكی تەمەن 13 ساڵان بە هەمان شێوە خۆی كوشتوە و ئەویش لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە بوە، دەرئەنجامیش دەركەوتوە بەهۆی یاری ئەلیكترۆنی "نەهەنگی شین"ەوە كارەكەی كردوە، پێشتریش هەر لە سعودیە منداڵێكی دیكە بەهۆی ئەو یاریەوە خۆی كوشتبو. 
لای خۆیشیەوە، پۆلیسی دوبەی هۆشداری لەسەر یاری ئەلیكترۆنی "مریەم" بڵاوكردەوەو ئامۆژگاری هاووڵاتیانی كردووە لەو یاریە دوربكەونەوە و رێگەنەدەن منداڵەكانیان یاری پێبكەن، چونكە كاریگەری نێگەتیڤ دروست دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group