بۆ ئافرەتان.. بە چەند خۆراكێك ببە بەخاوەنی سمتێكی سەرنجڕاكێش

12/07/2018 هەمەڕەنگ

 

زۆرێك لەخانمان هەوڵی بەدەستهێنانی لەشولارێكی جوان دەدەن و بەشێك لەو جوانیەش لە بەشی دواوەیان "سمت" دەبیننەوە، سەرەڕای ئەوەش توانای وەرزشكردنیان نییە.
بۆیە لەرێگەی چەند خواردنێكەوە دەتوانن ئەو ئاواتەیان بهێننە دی.

چەرەس
بەهۆی بوونی چەوری بەسود و ڤایتامین و بڕێكی زۆر پڕۆتین تیێیدا، دەبیێتە هۆی گەورەكردنی ماسولكەكانی سمت، هەروەك دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆڵ.



هێلكە
 هێلكە دەوڵەمەندترین ماددەی خۆراكییە لە پڕۆتیندا، كە دەبێتە هۆی گەورەكردن و دروست بوونەوەی خانە لەناوچووەكانی  ماسولكەكانی سمت



ماسی 
ئەو خۆراكە گرنگەیە كە دەبێتە هۆی گەورەكردنی سمت بەهۆی بوونی چەوری ئۆمیگا 3 تیێیدا كەناسراوە بە چەوری بەسوود، هەروەك دەبێتە هۆی پاك كردنەوەی بۆرییەكانی خوێن لە كۆلیسترۆڵ و پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەكانی دڵ.


مریشك

سەرچاوەیەكی پڕۆتینی باشە بۆ گەورەكردنی ماسولكەكانی لەش و سمت بەتایبەتی، هەروەك مریشك خۆراكێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی گۆشتی سور ناخۆن لەبەر ئەوەی رێژەیەكی كەم كۆلستڕۆڵی تێدایە.

گۆشتی سور
گەر بتەوێ سمتت گەورە بێت، دەبێت بڕێكی دیاریكراو پڕۆتین بخۆیت، تا ماسولكەكانی سمتت گەشە بكەن، ئاشكراشە گۆشتی سور بڕێكی زۆر پڕۆتینی تێدایەو بەسوودە بۆ گەشەی ماسولكەكانی لەش.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group