لە COP28دا ئەنجامی ناوازە بەدەستهاتون

20/12/2023

كۆنفرانسی كەشوهەوای COP28 نوێنەرایەتی ساتێكی یەكلاكەرەوە دەكات بۆ كردەوەی جیهانی لە بواری كەشوهەوادا، لەگەڵ زۆرترین مەترسی لە ئەنجامی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا لەسەر وڵاتان، چاوەڕوان دەكرا كۆتایی كۆنفڕانس بە كۆمەڵی بڕیار و بەڵێننامە كۆتایی پێبێت، چونكە لەم ساتەدا جیهان پێویستی پێیەتی. 
بەشێك لە سەرۆك و نوێنەری وڵاتان ئەمە دروشمیان بوو، ناتوانین دوبەی بەجێبهێڵین بەبێ تەماحێكی گەورەتر لە بواری كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.
دوای دوانزە ڕۆژ كۆبوونەوە و سازدانی كۆنفڕانس و ووتەی سەرۆكی وڵاتان و چالاكی جۆراو جۆر، كۆنفڕانسەكە كارەكانی بەرەو تەواو بوون دەچوون، لەگەڵ دەستپێكردنی دانوستانەكانی كۆتایی كۆنفرانسەكە بە بەشداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەردەوامیی، بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی دادپەروەرانە بۆ سنوورداركردنی كاردانەوەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و پاراستنی هەسارەی زەوی، كۆتایی بەكارەكان هات.

 دەستكەوتە ناوازەكان كە بەم شێوەیەیە...

كۆنفرانسی كەشوهەوای COP28 زیاتر لە 83 ملیار دۆلاری لە بودجەی دارایی بەرەو كردەوەی كەشوهەوا كۆكردەوە، ئەمەش دەستكەوتێكی مێژوویی نوێیە كە نوێنەرایەتی گۆڕانكاری دەكات لە سەردەمێكی نوێی هاوكاری جیهانی سەبارەت بە گۆڕانی كەشوهەوا، و كە تایبەتە بە وەشانی ئێستای كۆنفرانسەكە.
ئەم ڕاگەیاندنانە بریتین لە بەڵێندان بۆ یەكەمجار بۆ گۆڕینی سیستەمی خۆراك و تەندروستی، هەروەها ڕاگەیاندنەكان سەبارەت بە وزەی نوێبووەوە و كارایی، هەروەها دەستپێشخەرییەكانی داماڵینی كاربۆنی پیشەسازییە قورسەكانی دەردانی گازی ژەهراوی.
هەروەها یازدە بەڵێن و بەیاننامە پشتیوانی مێژووییان وەرگرت.
لە یەكەم ڕۆژی COP28، سەرۆكایەتی COP28 ئاسانكاری بۆ ڕێككەوتنێكی گرینگ كرد بۆ چالاككردنی سندوقی زیان و زیانەكانی كاریگەرییەكانی كەشوهەوا، كە پێشتر 792 ملیۆن دۆلار بەڵێن دراوە تا ئێستا (11ی كانوونی دووەمی 2023).
بۆ پڕكردنەوەی باڵانسی سندوقی سەوزی كەشوهەوا (GCF) ٣.٥ ملیار دۆلار وەك دارایی ڕاگەیەندرا.
134 ملیۆن دۆلار وەك بودجە بۆ سندوقی گونجاندن ڕاگەیەندرا.
پارەدان بە بەهای 129.3 ملیۆن دۆلار بۆ سندوقی وڵاتانی كەم گەشەسەندوو (LDC) ڕاگەیەندرا.
31 ملیۆن دۆلار بۆ سندوقی تایبەتی گۆڕانی كەشوهەوا (SCCF)
ئیمارات سندوقێكی كاتالیست بۆ دارایی كەشوهەوا (ALTÉRRA)ی بە بڕی ٣٠ ملیار دۆلار دەستپێكردووە، سندوقەكەش هەوڵدەدات ٢٥٠ ملیار دۆلاری دیكە لە بواری دارایی لە ئاستی جیهانیدا كۆبكاتەوە.
ئیمارات بەڵێنی داوە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار پارەدار بكات بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە (زۆرترین بەركەوتووی كاردانەوەكانی گۆڕانی كەشوهەوا) لە ڕێگەی مافی تایبەتی خۆی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
ئیمارات بەڵێنی 150 ملیۆن دۆلاری دا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە كەمی سەرچاوەكانی ئاو، هەروەها چارەسەری ئاسایشی ئاو لە كۆمەڵگە ناسك و لاوازەكانی جیهان.
بانكی نێودەوڵەتی لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥دا ساڵانە ٩ ملیار دۆلار زیادكردنی لە دابینكردنی دارایی پڕۆژەكانی پەیوەست بە كەشوهەوا ڕاگەیاند. هەروەها بانكە فرەلایەنەكانی دیكەی گەشەپێدان زیادكردنی كەڵەكەبووی زیاتر لە ٢٢.٦ ملیار دۆلاریان بۆ چالاكییەكانی كەشوهەوا ڕاگەیاند.

وردەكاری تەواوی ڕاگەیاندن و بەڵێنەكان:

• بەڵێنی COP28 بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە و دوو هێندە كارایی وزە لەلایەن 130 وڵاتەوە پەسەندكرا.
• جاڕنامەی COP28ی ئیمارات سەبارەت بە سیستەمی خۆراك و كشتوكاڵی بەردەوام و كردەوەی كەشوهەوا لەلایەن 153 وڵاتەوە پەسەندكرا.
• جاڕنامەی COP28ی ئیمارات سەبارەت بە كەشوهەوا و تەندروستی لەلایەن 141 وڵاتەوە پەسەندكرا.
• جاڕنامەی COP28ی ئیمارات سەبارەت بە دارایی كەشوهەوا لەلایەن 13 وڵاتەوە پەسەندكرا.
• بەڵێنی ساردكردنەوەی جیهانی لەلایەن ٦٦ وڵاتەوە پشتڕاستكراوەتەوە.
• جاڕنامەی ئیمارات COP28 سەبارەت بە كەشوهەوا، فریاگوزاری، بوژانەوە و ئاشتی لەلایەن 78 وڵات و 40 ڕێكخراوەوە پشتڕاستكرایەوە.
• جاڕنامەی COP28ی ئیمارات سەبارەت بە هایدرۆجینی كەم دەردانی و وەرگیراوەكانی لەلایەن 37 وڵاتەوە پەسەندكرا.
• جاڕنامەی COP28ی ئیمارات سەبارەت بە یەكسانی جێندەری لە قۆناغە گواستنەوەكاندا كە پشتگیری لە كردەوەی كەشوهەوا دەكات لەلایەن 78 وڵاتەوە پەسەندكرا.
• بەڵێنی CHAMP لەلایەن ٦٧ وڵاتەوە پشتڕاستكراوەتەوە.
• جاڕنامەی COP28 بۆ كەمكردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لە كەرتی نەوت و گازدا، 52 كۆمپانیا بەخۆیەوە بینی، كە لەسەدا 40ی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانی پێكدەهێنن.
• خێراكەری گواستنەوەی پیشەسازی لەلایەن 35 كۆمپانیا و 6 كۆمەڵەی پیشەسازییەوە پشتگیری كراوە، لەوانە كۆمەڵەی جیهانی پۆڵا، پەیمانگای نێودەوڵەتی ئەلەمنیۆم، هاوپەیمانی جیهانی وزەی نوێبووەوە، كۆمەڵەی جیهانی چیمەنتۆ و كۆنكرێت، دەستپێشخەری كەشوهەوای كەرتی نەوت و گاز، و... كۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی.

وردەكاری دارایی بەڵێننامە و بەشدارییەكان:

• سندوقی جیهانی كەشوهەوا بۆ چارەسەركردنی كاردانەوەكانی: ٧٩٢ ملیۆن دۆلار
• سندوقی سەوزی كەشوهەوا: 3.5 ملیار دۆلار (IFAD2 بەرزبووەوە بۆ 12.8 ملیار دۆلار)
• سندوقی گونجاندن: ١٣٤ ملیۆن دۆلار
• سندوقی وڵاتانی كەم گەشەسەندوو: ١٢٩.٣ ملیۆن دۆلار
• سندوقی تایبەت بۆ گۆڕانی كەشوهەوا: 31 ملیۆن دۆلار
• زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە: 5 ملیار دۆلار
• ساردكردنەوە: ٥٧ ملیۆن دۆلار
• خواردنی خاوێن: 30 ملیۆن دۆلار
• هاندانی وەبەرهێنان لە وزەی پاكدا: ٥٦٨ ملیۆن دۆلار
• كەمكردنەوەی دەردانی میتانی: یەك ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار
• دارایی كەشوهەوا: ٣٠ ملیار دۆلار لە ئیماراتەوە (جگە لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لە مافی تایبەتی وەرگرتنی وڵات و ٣١.٦ ملیار دۆلار لە بانكە گەشەپێدانە فرەلایەنەكان)
• پەرەپێدانی سیستەمی خۆراك و كشتوكاڵی: 3.1 ملیار دۆلار
• پاراستنی سروشت: 2.6 ملیار دۆلار
• تەندروستی: 2.9 ملیار دۆلار
• ئاو: 150 ملیۆن دۆلار
• یەكسانی جێندەری: 2.8 ملیۆن دۆلار
• فریاگوزاری و چاكبوونەوە و ئاشتی: ملیارێك و 200 ملیۆن درهەم.
• كردەوەی نیشتمانی كەشوهەوا لە وڵاتان: ٤٦٧ ملیۆن دۆلار.

بۆ  چالاكی ئەمساڵ، وڵاتی ئیمارات دەستنیشان كراوە بۆ میوانداریكردنی كۆنفرانسی COP28 كە لە 30ی تشرینی دووەم تا 12ی كانوونی یەكەمی 2023 بەڕێوەچوو.
كۆنفرانسی كەشوهەوای لایەنەكان لە كۆنفرانسی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە گۆڕانی كەشوهەوا بە دەزگای سەرەكی بڕیار دادەنرێت، كە 198 لایەن كە ڕێككەوتنەكەیان واژۆ كردووە (197 وڵات جگە لە یەكێتی ئەوروپا) و دانوستانكارەكانیان كۆدەكاتەوە ساڵانە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە بەڕێوەدەچێت.
بۆیەكەمجار عێراق شوێنی تایبەتی خۆی هەبوو لە كۆنفڕانسەكەدا، عێراق بە وەفدێكی باڵا، كە سەرۆك كۆماریش بەشداربوو، بەشداری چالاكی كرد لە كۆنفڕاسەدا. 


ئامادەكردنی/ مەعروف مەجید 
سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group