لەبری ئۆتۆمبێل كۆمپانیاكانی لەندەن كەلوپەلەكانیان بەپاسكیل دەگوازنەوە

24/12/2023

ئەڵمانیا كە گەورەترین بازاڕی ئەوروپایە بۆ پاسكیلی كارەبایی لەمساڵدا 165 هەزار پاسكیلی فرۆشتوە.
لەبەرامبەدا دەزگای گواستنەوەی لەندەن پلانێكی دەستپێكردوە بەئامانجی هاندانی بەكارهێنانی پاسكیلی بارهەڵگر بۆ كەمكردنەوەی دەردانی كاربۆن، دوای ئەوەی لەلایەن بارهەڵگرەكانەوە كە بە گەیاندنی پیسكەر ناسراون زیادبوە.
دەزگای گشتی بەرپرسیار لەتۆڕی گواستنەوەی بەریتانیا بڵاویكردۆتەوە، سەرەتای ئەمساڵ یەكەم پلانی كاركردنی پاسكیلەكانی بارهەڵگری خۆی دەستپێكردوە، ئامانجیەتی گەشەی خۆی بەرزبكاتەوە بۆ كەمكردنەوەی زیادبونی گەیاندنی پیسكەر لەلایەن بارهەڵگرەكانەوە كە پەیوەندی بە گەشەی بازرگانی ئۆنلاینەوە هەیە.
سدیق خان سەرۆكی شارەوانی لەندەن رایگەیاندوە، پلانەكەیان بۆ گەیشتنە بە شارێكی خاوێن لەكاربۆن تاساڵی 2030 و بەڵێنیانداوە كە پاسكیلەكانی بارهەڵگر دەتوانن خۆیان لە دەردانی تا 30 هەزار تۆن لە دوەم ئۆكسیدی كاربۆن لەساڵێكدا بپارێزن.

گەشەیەكی گەورە

پاسكیلەكانی بارهەڵگر لە باكوری ئەوروپا تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم بەناوبانگ بون، بەڵام بەكارهێنانیان لە بەرژەوەندی نەبو كاتێك ئۆتۆمبێلی ماتۆڕسواری باو بو لەسەرەتای ساڵانی 2000 لە دانیمارك و هۆڵەندا دەستیپێكرد، دوو وڵات كە پاسكیلسوارییان بەناوبانگەو روبەرێكی گەورەو رێڕەوی پاسكیلێكی باشیان هەیە.
لە كۆپنهاگن ژمارەی پاسكیلەكانی بارهەڵگر لە 20 هەزار پاسكیلەوە ل ساڵی 2020 بۆ زیاتر لە 40 هەزار پاسكیل لەساڵی 2022 دا بەرزبوەتەوە، لە ئەڵمانیا كە گەورەترین بازاڕی ئەوروپایە بۆ پاسكیلی كارەبایی، لەساڵی 2022دا 165 هەزار پاسكیل فرۆشراون.
بن جاكۆنێلی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای فولی چارجد كە تایبەتە بە پاسكیلی كارەبایی و پاسكیلەكانی بارهەڵگر دەڵێت، گەشەكردن لە بەریتانیا گەورەیە. ئێمە لە دەیەی پاسكیلەكانی بارهەڵگری كارەبایی دەژین.
ئەو پیاوەی لە ساڵی 2014دا هاوبەشی دامەزرێنەری كۆمپانیاكە بوە، كاتێك بینینی پاسكیلەكانی بارهەڵگری كارەبایی دەگمەن بوە دەڵێت: لە قوتابخانەكانیشدا پاسكیلەكانی بارهەڵگر بوەتە پێویست، چونكە زۆرێك لە دایك و باوكان بۆ گواستنەوەی منداڵەكانیان بەكاریدەهێنن.

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی نیشتمانی كۆمەڵەی پاسكیل، لەنێوان مانگی ئایاری 2022 تامانگی ئایاری 2023، فرۆشی پاسكیلە كارەباییەكان لەبەریتانیا بەڕێژەی لەسەدا 30 زیادیكردوە. 
لە رونكردنەوەكانی ئەم زیادبونەدا، فراوانكردنی مشتومڕاوی ناوچەی كەم دەردانی گازی ژەهراوی لە لەندەنی گەورەدایە كە باج لەسەر شۆفێرانی پیسترین ئۆتۆمبێلەكان دەدات.
كۆمپانیای ژێرۆ كە كۆمپانیایەكی لۆجستیەو كاری هونەری لەنێوان ستۆدیۆ و گەلەری و چوارچێوە سازەكاندا دەگوازێتەوە، پابەند بوە بە بەكارهێنانی پاسكیل.
جۆ شارپ هاوبەشی دامەزرێنەری كۆمپانیاكە دەڵێت: ئەمە تەنها بڕیارێكی داراییەو گواستنەوەی شتەكان بە پاسكیلی بارهەڵگر هەرزانترە لە بارهەڵگرێكی بچوكدا. هەندێكجار لە ِۆژێكدا لە نێوان 30 بۆ 40 گەیاندن بە پاسكیلێكی بارهەڵگر ئەنجام دەدەین، بەڵام كۆمپانیاكە وازی لە بارهەڵگرەكانی نەهێنا بەتایبەت ئەوانەی كارەبایین، بەشێكیان لەبەر هۆكاری بیمە، ئەم كۆمپانیایە بەبڕی 25 هەزار پاوەند بیمە كراوە بۆ گواستنەوەی كاری هونەری لەسەر پاسكیل، بەڵام ئەم بیمەیە بۆ فانێكی بچوكی كارەبایی 10 هێندە زیاترە.

ئامادەكردنی/ رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group