ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: گرفتمان لە پێدانی لیستی موچەدا نیە

پێش 2 هەفتە

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیستی موچەكانمان ناردوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی یەكخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لیوا بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەردەوامین لەپرۆسەی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لیواكان وا هێواش هێواش دێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام لە هەمانكاتدا ئەو پرۆسەیە بێ ئاستەنگ نیە وەك ئاستەنگەكانی بودجەو پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداو سیاسیی، هەروەها ئاستەنگە سیاسییەكانی ناو هەرێمی كوردستانیش كاریگەیی زۆری لەسەر ئەو پرۆسەیە هەیە.
لیوا بەختیار محەمەد وتیشی: ئەوەندەی ئاگادارین وەزارەتی پێشمەرگە لیستی موچەی داوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكراشە وەزارەتی پێشمەرگە لەناو موچەخۆرانی هەرێمدایەو لەگەڵ حكومەتی فیدراڵدا مامەڵە دەكات، وەك وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ئاستەنگێكمان نیە لە پێدانی لیستەكان بە وەزارەتی دارایی هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group