پلانی دۆزینەوەی جێگرەوەی پلاستیك دادەنرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر هەنگاوە كردارییەكانی چارەسەركردنی مەترسی پلاستیك دەكاتەوە.
هەڤاڵ ئەحمد محەمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕانی كەشوهەوا لە چوارچێوەی كارەكانی وۆرك شۆپی خۆپاراستن لە پاشماوەی پلاستیك لە شاری بەغدا باسی لەوەكردوە، بابەتێك لەسەر مەترسی پلاستیك و كێشە ژینگەیەكان پێشكەش كراوەو لەسەرەتادا بەناوی سەرۆكی دەستەی ژینگە سوپاسی رێكخراوی GIZ مان كرد بۆ رێكخستنی ئەم وۆركشۆپە، لە وۆركشۆپەكەدا باس لە پەیوەندی و كاریگەری گۆڕانكاریەكانی كەشوهەواو پلاستیكیش كراوە.
رونیشیكردۆتەوە، لە وۆركشۆپەكەدا باس لە پلان و بەرنامەی دەستەی ژینگەی كراوە لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم بابەتە، جەخت لەوەش كراوەتەوە گرنكترین شت هەنگاوی كردارییە بۆ ئەوەی جێگرەوە بۆ پلاستیك بدۆزینەوەو كاری لەسەر بكەین ، لە تەوەرێكی تردا باسمان لەهەنگاوە كردارییەكانی دەستەی ژینگە كرد كە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا گرتوێتیەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group