خەڵاتی شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی بەخشرایە نیاز عەبدوڵا

05/12/2020

نه‌وا
حەوتەمین خەڵاتی شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی بۆ ئازادی رۆژنامەوانی بەخشرایە رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵا.
مەراسیمی حەوتەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی لەسەر گۆڕی ئەو رۆژنامەنوسە بە ئامادەبونی چەندین رۆژنامەنوس و چالاكوان و كەسایەتی بەڕێوەچو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا له‌لایه‌ن شیرین ئه‌مین هاوسه‌ری كاوه‌ گه‌رمیانیه‌وه‌ خه‌ڵاتی شه‌هیددی قه‌ڵه‌م كاوه‌ گه‌رمیانی بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی پێشكه‌ش به‌ نیاز عه‌بدوڵا كرا.
نیاز عه‌بدوڵا له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "خەڵاتەكە بەشێوە رەمزی و مانادارەكەی پێشكەش دەكەم بە شێروان شێروانی هاوڕێم كە تا ئێستا رێگەنادرێت هاوڕێكانی و خێزانەكەی و پارێزەرانیشی لەزینداندا بیبینن و پێشكەشیشی دەكەم بەتەواوی دەستگیركراوانی هاوڕێم لە رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی مەدەنی لە بادینان كە لەگەڵ شێروان شێروانی بەتوندترین شێوە ئەشكەنجە دەدرێن."
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ وتیشی، جیاواز لە رۆژنامەنوسان جیهان كە زیاتر لە بەرەكانی جەنگدا شەهید دەبن، رۆژنامەنوسانی ئێمە لەبەردەم ماڵەكانیاندا شەهید دەكرێن و وتیشی، ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە هیچ شوێنێك تەنانەت ماڵەكەشمان بۆ ئێمەی رۆژنامەنوسان ئارام نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group