دەستەی مافی مرۆڤ: پێوستە حكومەتی عیراق ئاسانكاری بكات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگال

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا لەشنگال پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئەو تاوانە دڕندەیی ئەو گروپانەی سەلماند كە چەندە دژی مرۆڤایەتی و ئاشتین و هەزارەها ژن منداڵیان كۆمەڵكوژ كردو ئەو ناوچەیان وێران كرد، دوای 12 ساڵ هێشتا ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی ئێزیدی لەژێر دەستی ئەو گروپانەدا ماون جگە لەوەش ژمارەیەكی زۆری ئەو خەڵكە هێشتا لەئاوارەییدا دەژین. 
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ  راشیگەیاندوە، پێوستە حكومەتی عیراقی فیدراڵ ئاسایش و ئارامی بۆ شنگال دابین بكات و ئاسانكاری بكات بۆ گەڕانەوەی ئەو خەڵكە بۆ زێدی خۆیان، هەروەها پێویستە لەسەر حكومەتی ناوەندی پەلە بكات بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنامەی ئاسایش و ئاوەدانكردنەوەی شنگال  كە لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژۆ كراوەو قەرەبوی ئەو خەڵكەش بكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group