نه‌وا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی هه‌ڵبژارد، هاوكات جەختی لە پشتگیری و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ شه‌قامی مه‌ده‌نی و ناڕازی و داكۆكی له ماف و قوت و موچه‌ی هاوڵاتیان کردەوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان باسی له‌وه‌كردووه، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای چاودێری ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه و كێشه و قه‌یرانه سه‌خته‌كانی هاوڵاتیان و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی یه‌كگرتوو له پشتگیری و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ شه‌قامی مه‌ده‌نی و ناڕازی و داكۆكی له ماف و قوت و موچه‌ی هاوڵاتیان.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ته‌وه‌رێکی تردا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورا هه‌ڵبژێردرا و وێڕای پیرۆزبایی له (د. عومه‌ر محه‌مه‌د ، به‌هزاد ده‌روێش ، به‌هائه‌دین عارف) ئاراسته‌كران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.