نەوا-
سەرۆكی گشتی پارتی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە) داوایكرد بە زوترینكات پرۆسەی ئاشتی جێبەجێبكرێت.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی مەهەپە دەربارەی پرۆسەی ئاشتی توركیا لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، پێویستە هەرچی زوە پرۆسەی چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) تەواو بكرێت و زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هاندانانە بكرێت كە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ.
باخچەلی راشیگەیاندوە، پێویستە ئومێدەكان زۆربن و كەشێكی ئاشتی زاڵ بێت، نابێت بگەڕێینەوە بۆ قۆناغی پێشتر، چونكە پێچەوانەكەی لەوە ترسناكترە كە چاوەڕوان دەكرێت.