خۆپیشاندەرانی توركمان لەناحیەی پردێ سورن لەسەر داواكارییەكانیان

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێكهاتەی توركمان لە ناحیەی پردێ سورن لەسەر داواكارییەكانیان كە چەند رۆژی رابردو رادەستی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیانكردو داوایانكرد یەكێك لە پۆستەكانی بەڕێوەبەرانی ناحیە یاخود پۆلیس و شارەوانی بۆ پێكهاتەی توركمان بێت. 
پاشئەوەی پێكهاتەی توركمان لە ناحیەكە رۆژی پێنجشەممەیان دانا بۆ وەڵامدانەوەی داواكارییەكانیان، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیانەوە خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوەو رێگەی نێوان كەركوك- هەولێریان داخست. 
بەگوێرەی زانیارییەكان، لیژنەیەكی ئەمنی عیراق سەردانی خۆپیشاندەرانی كردوە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی خۆپێشاندانەكە كۆبوەتەوەو هۆشداری پێداون كە نابێت هیچ دامودەزگایەكی حكومەت زیانیان پێبگات.
جێی ئاماژەیە ناڕەزایەتییەكانی پێكهاتەی توركمان داوی ئەوە هات كە ماوەی هەفتەیەكە ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆكی شارەوانی پردێ كراوەو لەپێكهاتەی توركمان نییە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group