یەكشەممە زیاتر لە 64 هەزار پێشمەرگە بەسیستمی هەژماری من موچە وەردەگرن

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە رۆژی یەكشەممە هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر ئەفسەر لیواو یەكەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت. 
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 3/7 هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 6 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە كراو دوای ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان لەلایەن بەریوەبەرایەتی گشتی بودجەو ژمێریاری سەربازی دەستبەدابەشكردنی دەكەن.
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، رۆژی یەكشەممە 6/7 دەست بە دابەشكردنی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان دەكرێت و لەم مانگەدا 64 هەزارو 244 ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگە بەسیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچونی سیستمی پێدانی هاوكارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی ئەلیكترۆنی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group