دەبێت سەرچاوەی سەرەكی هەڵدانی موشەك و درۆنەكان دیاری بكرێت

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، سەركۆنەی ئەو كارە تاوانكارییە دەكەین كە لەرێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، بارەگای هێزەكانی 70ـی لە ناوچەی تاسڵوجە لە پارێزگای سلێمانی بە ئامانجگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دیارە ئامانج لەم كردەوانە پێشێلكردنی سەروەری خاك و ئاسمانی عیراق و كوردستانە، هەروەها ئاسایشی ناوچەكە و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەخاتە مەترسیەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، پێشتر پارێزگای كەركوك بە ئامانجگیرا و دوێنێش سلێمانی، سەركۆنەی ئەو كردەوانە دەكەن، هەروەها، داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراقیش دەكەن لیژنەیەكی بە دواداچونی بەپەلە دروست بكات بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان و دیاریكردنی سەرچاوەی سەرەكی هەڵدانی موشەك و درۆنەكان.
ئەوەیخستەڕو، دەبێت موڵك و ماڵی هاوڵاتیان و سەروەری وڵات بپارێزرێت بۆ رێگریكردن لە هەر كردەوەیەك كە ببێتە هۆی تێكدانی ئاسایشی وڵات و پێكەوە ژیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group