یەكەكانی نیشتەجێبوونی كرێنشینان و كەمدەرامەتان دابەش دەكرێن

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا یەكەكانی نیشتەجێبوون بەسەر كرێنشینان و كەمدەرامەتاندا دابەش دەكرێت. 
مەریوان مەلا حەسەن وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: هێشتا كاركردن لە یەكەكانی نیشتەجێبوونی كرێنشینان و كەمدەرامەتاندا تەواو نەبووە، بەڵام بڕیارە بەم نزیكانە یەكەكانیان بەسەر دابەش بكرێت و بكرێتە موڵكی ئەوان، دوای تەواوبوونی كارەكانیان پارەكانیان لێوەردەگیرێت.
 ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو یەكانە بە قیستی 25 ساڵ بەسەر كەسانی كەمدەرامەت و كرێنشینان دابەش دەكرێت، هەروەها،زیاتر لە 25 هەزار كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و كۆدیان بۆ هاتووەتەوە، بریاریشە زیاتر لە 9 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دابەشبكرێن.
 وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی باسی لەوەشكرد، نرخی یەكەكان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێك دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە ناو سەنتەری هەولێر جیاوازە لەگەڵ دەشتی هەولێر، بەڵام بە قیستی مانگانە پێیاندەدرێت، كە لە نێوان 150 هەزار بۆ 170 هەزار دینارە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group