قائیمقامی چەمچەماڵ: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەری گرفتی كەمئاویی بەردەوامن

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رەمەك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا راگەیاند، دوای وەستانی كاركردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ بەهۆی راگرتنی شایستە داراییەكانی،كاركردن لە پرۆژەكە دەستیپێكردەوە و ئێستا 8%ی كارەكانی تەواوبوون و سەرجەم بەربەستە كۆمەڵایەتی، كارگێڕی، ئەمنی، سیاسی و كشتوكاڵییەكانی نەماوە.
باسی لەوەشكردوە، بەهاوكاریی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی كەمئاویی چەمچەماڵ دەدەین و سەرجەم زیادەڕەییەكانی سەر پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ لادەبەین و دوو بیری ئیرتیوازی لە بانی مەقان لێدەدەن كە ئەوانیش كاریگەریی گەورەیان لەسەر چارەسەری گرفتەكە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group